نامه‌ی سه‌ندیكاكانی فه‌رانسه‌وی به‌ مه‌به‌ستی ئازادی ئێسماعیل عه‌بدی

232
“رێكخراوه‌كانی سه‌ندیكایی فه‌رانسه‌”، به‌ ناردنی نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵه‌ رووبه‌ خامنه‌یی، خوازیاری ئازادی “ئێسماعیل عه‌بدی”، ده‌بیری گشتی كانونی سنفی موعه‌لیمانی ئێران بوون.له‌ به‌شێك له‌م نامه‌یه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌: ” ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئێسماعیل عه‌بدی نمونه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ كرده‌وه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی بێ ده‌نگ كردنی خه‌باتكارانی سه‌ندیكاییه‌. رێكخراوه‌ سه‌ندیكاییه‌كانی فه‌رانسه‌وی خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكانی زیندانی بوون. ئێمه‌ هه‌روه‌ها داواتان لێده‌كه‌ین كه‌ مافی ئێسماعیل عه‌بدی بۆ سه‌فه‌ر به‌ كانادا و به‌شداری له‌ ٧مین كونگره‌ی جیهانی ئاموزشی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ ره‌سمیه‌ت بناسن.”