نامه‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێد بۆ ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ كرێكارییه‌كان

465y
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێدی تاران و ده‌وروبه‌ر له‌ نامه‌یه‌كدا رووله‌ ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ كرێكارییه‌كان، داوای كردووه‌ كه‌ گوشار بۆسه‌ر ئه‌م سه‌ندیكایه‌ له‌ جه‌له‌سه‌كانی ساڵانه‌ رێكخراوی جیهانی كاردا، مه‌تره‌ح بكه‌ن.
له‌ به‌شێك له‌م نامه‌یه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌: “وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ پشتیوانییه‌كانی سادقانه‌ی كرێكاریی له‌ ئێوه‌، داوا له‌ ناوه‌نده‌كانی نێونه‌وه‌یی كرێكاریی ده‌كه‌ین كه‌ مه‌وزووعی كێشه‌ و گرفته‌ جیاجیاكانی ئه‌م سه‌ندیكایه‌ له‌وانه‌ بازداشت، زیندان، ئێخراج، به‌دواداچوونی پۆلیسی له‌دژی كرێكارانی شیركه‌ت واحێد له‌ جه‌له‌سه‌كانی ساڵیانه‌ی رێكخراوی جیهانی كار، له‌ مانگی ژۆئه‌نی ٢٠١٥ بخه‌نه‌ به‌ر باس و به‌ پێی به‌ڵگه‌كان و ستاندارده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌ مافی ره‌وا و بونیادینی كرێكارانی ئێران و سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێد دیفاع بكه‌ن.