كۆمییتهی پشتیوانی له شارووخ زه‌مانی به ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ “ئه‌حمه‌د شه‌هید” له دژی بكووژانی شارووخ زه‌مانی له زیندان، خوازیاری پێراگه‌یشتنی ناوبراو به قه‌تڵی ئه‌م ههڵسووراوهی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئیران بوون.
ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمیتهیە داوایان له ئه‌حمه‌د شه‌هید هه‌واڵنێری تایبه‌تی مافی مرۆڤ له ئێران كردووه تا به‌دواچوون بکات سەبارەت بە پەروەندەی كوژرانی شارووخ زه‌مانی له زیندانی “رەجایی شهر” به پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییەکان له‌مباره‌وه هەوڵی پێویست بدات بۆ ڕیسوا کردن و ناساندنی بكووژانی شارووخ زه‌مانی. لەم نامەیەدا باس لەوەش کراوە کە ئەمە هه‌نگاوێكە بۆ پاراستنی گیانی سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسیی و كرێكاران و مۆعەلێمانی به‌ندكراو.