نامه‌ی مه‌حمود ساڵحی بۆ سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌رانسه‌

389q
هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “مه‌حمود ساڵحی” له‌ نامه‌یه‌كدا روو له‌ ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكانی فه‌رانسه‌، سپاس و ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی پشتیوانی و هاوپشتی ئه‌م سه‌ندیكاگه‌له له‌ كرێكارانی ئێران‌ كرد.
مه‌حمود ساڵحی له‌ به‌شێك له‌ نامه‌كه‌یدا جه‌ختی كردۆته‌وه‌: “پشتیوانی سه‌ندیكاكانی فه‌رانسه‌ له‌ كرێكاران، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و حه‌قده‌ست به‌گیرانی ئێران له‌وانه‌ موعه‌لیمان، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ كرێكارانی ئێران له‌ خه‌باتی هه‌موو رۆژه‌ی خۆماندا ته‌نیا نین. دیفاع و هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و به‌ تایبه‌ت سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌رانسه‌ له‌ خه‌بات و تێكۆشانی كرێكاران و به‌ تایبه‌ت هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و باقی وڵاتانی دیكه‌ له‌وانه‌ ئێران، جێگای دڵگه‌رمی و ته‌قویه‌تی وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی كرێكاران ده‌بێت.