نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سه‌دان رۆژنامه‌نووس

475t

به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، زیاتر له‌ ١٠٠ رۆژنامه‌نووس له‌ نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا روو به‌ “حه‌سه‌ن رۆحانی”، خوازیاری ئه‌مینه‌تی شوغڵی رۆژنامه‌نووسی له‌ ئێرانی ‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بوون.
ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه‌‌ هه‌روه‌ها به‌ ئاماژه‌ به‌ تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له‌ دوو مانگ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “یه‌غما فه‌شخامی”، كه‌ له‌ ماهنامه‌ی “پیام ئیبراهیم و رۆژنامه‌ی رووزان” كاری ده‌كرد، خوازیاری ئازادی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ له‌ زیندان له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵی تازه‌ بوون