نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كاركۆنانی بێهزیستی

20
ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی ره‌سمی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی، له‌وانه‌ كاركۆنانی سازمانی بێهزیستی، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌گۆڕینی بارودۆخی ئیستخدامی خۆیان، نامه‌یه‌كیان روو به‌ مه‌جلیسی رژیم بڵاو كرده‌وه‌.
له‌ به‌شێك له‌م نامه‌یه‌‌دا هاتووه‌: ” زۆربه‌ی كاركۆنانی سازمانی بێهزیستی وڵات كه‌ به‌ شێوه‌ی ره‌سمی كار ده‌كه‌ن، له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، توانیویانه‌ به‌ به‌دواداچوون و درێژه‌دان به‌ خوێندن مه‌دره‌كی كاردانی، كارناسی و كارشناسی ئه‌رشه‌د به‌ده‌ست بهێنن و له‌ حاڵی حازردا وه‌ك هێزێكی به‌ئه‌زموون كار بكه‌ن. ئه‌مه‌ له‌ حالێكدایه‌ كه‌ ئه‌م كاركۆنانی‌ ره‌سمی‌ و په‌یمانییه تا ئێستا‌ نه‌یانتوانیوه‌ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای مه‌دره‌كی خۆیان به‌هره‌مه‌ند بن و هیچ گۆڕانكارییه‌ك بۆ پیشه‌ و مه‌زایاكانی ئه‌وان ئه‌نجام نه‌دراوه‌.