نامه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

329
دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له‌ زیندانیانی سیاسی “ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج” له‌وانه‌ شاهرۆخ زه‌مانی و سه‌عید شیرزاد له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ باوردۆخی ناله‌باری كرێكارانی ئێران بوون.له‌ به‌شێك له‌م نامه‌دا هاتووه‌: “چینی كرێكاری ئێران له‌ بارودۆخێكی غه‌یره‌ ئینسانی له‌وانه‌ حه‌قده‌ستی یه‌ك چواره‌م له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری، نه‌بوونی یاسای پێویستی ئیمه‌نی و بێهداشتی بۆ كرێكاران، ئیجازه‌ نه‌دان به‌ هه‌ر چه‌شنه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی و سینفی، سه‌ركوتی خۆپیشاندانی كرێكاری، ئیزن نه‌دان به‌ هه‌رچه‌شنه‌ رێكخراوی سێنفی كرێكاری، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌حكووم كردنیان به‌ حه‌بس، ئێخراجی كرێكاران له‌ ئه‌گه‌ری هه‌رچه‌شنه‌ مانگرتن و یان ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی كرێكاری، كۆیله‌تی ٩٤ له‌سه‌دی سه‌رجه‌م هێزی كار له‌ رێگه‌ی قه‌راردادی كاتی و سپی ئیمزا و به‌شداری نوێنه‌ره‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ رێكخراوی جیهانی كار و نه‌بوونی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كرێكارانه‌. به‌ سه‌رنجدان به‌وه‌یكه‌ له‌ رۆژه‌كانی داهاتوودا ئه‌حمه‌د شه‌هید راپۆرته‌كه‌ی به‌ شورای مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌مانه‌وێت كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ی بارودۆخی كرێكارانیش تاوتوێ بكرێت.”