ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان له‌ دژی هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران

66
به‌ دوای په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ دژی هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی هێزی ئینتزامیی شیراز له‌گه‌ڵ كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی، خه‌ڵكی ویلایه‌تی هێرات به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كۆنسوولگه‌ری ئێران، ره‌فتاری كۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ كۆچبه‌رانی ئه‌فغانسانیان مه‌حكووم كرد.
ناڕازیان داوایان له‌ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان كردوو هه‌تا له‌ ئاست ئه‌م ره‌فتاری ده‌وڵه‌تی ئێران بێده‌نگ نه‌بن و كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت. پۆلیسی رژیمی ئێران چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش، كۆمه‌ڵێك له‌ كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانییان به‌ چاوی به‌ستراوه‌ خسته‌ ناو قه‌فه‌سێك و ئه‌وانیان له‌ پاڵ كه‌شفیاتی وه‌كوو “ئه‌لكۆل، مه‌واددی مۆخه‌ددێر و فیلمی غه‌یره‌ مۆجاز” نومایش دان. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانیش هه‌وڵه‌كانی پۆلیسی كۆماری ئیسلامییان “نامرۆڤانه‌ و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كه‌رماتی ئینسانی” ناولێبرد و داوایان له‌ ده‌ڵه‌تی ئێران كرد هه‌تا به‌دواداچوونی جددی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بكات.