ناڕه‌زایه‌تیی به‌ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی مافی هه‌ڵبژاردنی پارێزه‌ر له‌ ئێران

165w
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ بێبه‌ش بوونی به‌ندكراوان له‌ مافی هه‌بوونی پارێزه‌ری مه‌ده‌ نه‌زه‌ر له‌ ئێرانی مه‌حكووم كرد و سه‌باره‌ت به‌م دۆخه‌ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕی.
ئه‌م رێكخراوە له‌ راپۆرته‌كیدا وێرای ئاماژه‌ به‌ ئائین نامه‌ی تازه‌ی دادوه‌ریی تاوانه‌كان كه‌ مافی هه‌ڵبژاردنی پارێزه‌ر به‌رته‌سك ده‌كاته‌ه‌وه‌، داوای له‌ كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی و دارێژه‌ری قانوونی كۆماری ئیسلامی كرد، ئه‌م قانوونه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌. له‌ سه‌ره‌تای مانگی پوشپه‌ڕی ساڵی ٩٤وه‌، قانوونی تازه‌ی ئایین نامه‌ی دادوه‌ریی تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ ئێران به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌. به‌ پێی ئه‌م قانوونه‌، گشت به‌ندكراوان یان تاوانبارانی سیاسیی كه‌ هێشتا له‌ قۆناغی ناسراو به‌ “لێپرسینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان”ن، له‌ مافی ناساندنی “پارێزه‌ری ئیختیاریی” بێبه‌شن. راپۆرتی تازه‌ی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ هه‌روا باس له‌ درێژه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌رده‌وامی به‌ندكراوان له‌ ئێران ده‌كات.