ناڕه‌زایه‌تیی به‌ هه‌ڵواسینی دوو قه‌لاده‌ سه‌گ له‌ بۆكان

412w
بڵاوكرانه‌وه‌ی گرته‌ وێدیۆیه‌ك له‌ هه‌ڵواسینی دوو قه‌لاده‌ سه‌گ له‌ كاناڵه‌كانی تێلێگڕام له‌ شاری بۆكان، له‌نێو خه‌ڵكدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری بووه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ شارداری ئه‌مشاره‌ داوای له‌ دادستانی بۆكان كرد هه‌تا به‌م كێشه‌ی ڕابگات.
به‌پێی راپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خه‌رمانان گرته‌یه‌كی‌ ویدیۆیی یه‌ك ده‌قه‌یی له‌ كاناڵه‌كانی تێلێگڕامی شاری بۆكان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا كه‌سێك ده‌بیندرێت كه‌ سێ قه‌لاده‌ سه‌گی له‌ ده‌شتێك به‌ستووه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵیانده‌واسێت. “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی” سه‌رۆكی ئیداره‌ی موحیت زیستی شاری بۆكان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌باره‌ت به‌م گرته‌ ویدێویه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن په‌یمانكارانی شاره‌دارییه‌وه‌ ئه‌نجام درابێت و ئێمه‌ له‌ ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كی ره‌سمییه‌وه‌ داوامان له‌ شاره‌دار كردووه‌ هه‌تا سه‌به‌بكاران ئه‌م كاره‌ هه‌رچی خێرا به‌ دادگا بناسێنێت. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌شی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی شاره‌داریی بۆكان له‌ ڕایگه‌یاندنێكیدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه‌ و وتوویه‌تی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌ شاره‌دارییه‌وه‌ نییه‌.