ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی شاری نۆدشه‌

ڕاپۆرتهكان باس لهوه‌ دهكهن كه‌ دانیشتووانی شاری “نۆدشە” کە ماوەی چەندین ساڵە، لە ڕاکێشانی گاز بۆ ئەو شارە لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە بێبەری بوون، پاش بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ئەو داواکارییە، شارەداریی نۆدشە بەربەستێکی دیکەی لە دانی گاز بە دانیشتووانی ئەو شارە، دروست کردووە.

به‌ پێی ئهم ڕاپۆرته، شارەداریی نۆدشە لە هەوڵێکی نەشیاو و نابەجێدا، بۆ دانی گاز بە دانیشتووانی ئەو شارە، داوای بڕە پارەیەکی سەرسووڕهێنەری لە هاووڵاتییان کردووە و ئەمەش ناڕەزایەتیی دانیشتووانی ئەو شارەی لێکەوتووەتەوەدانیشتووانی شاری نۆدشە لە نامەیەکی سهر ئاواڵا بۆ وەزارەتی ناوخۆی ئێران داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی شارەداریی و لابردنی ئەو بڕە پارە سەرسووڕهێنەرەیان کردووە و دەڵێنبەشێک لەو خەڵکە کەم داهات و دەسکورتن و توانای دابینکردنی ئەو پارەییان نییە.