ناڕه‌زایه‌تیی رانه‌نده‌كانی ئیداره‌ی كاری خوزستان به‌ دواخرانی هه‌قده‌سته‌كان

168w
كۆمه‌ڵێك له‌ رانه‌نده‌كانی ئیداره‌ی كاری رژیم له‌ ئۆستانی خوزستان، سه‌باره‌ت به‌ پێنه‌درانی حقوق و مه‌زایایی ئاخری ساڵیان ناڕازین.
زیاد له‌ ٤٠ كه‌س له‌ رانه‌نده‌كانی ئیداره‌ی كاری ئۆستانی خوزستان دوای تێپه‌ڕبوونی ٥ رۆژ له‌ ساڵی تازه‌، هێشتا حقوقی مانگی ره‌شه‌مه‌ و نه‌ورۆزانه‌ی كۆتایی ساڵیان پێنه‌دراوه‌. ئه‌م رانه‌ندانه‌ وێڕای ناڕه‌زایه‌تیی به‌م باروودۆخه‌، رایانگه‌یاند: كاتێك كه‌ ئیداره‌ی كار به‌مجۆره‌ له‌گه‌ڵ رانه‌نده‌كانی هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات، ئه‌وان ده‌بێ كێشه‌وگرفته‌كانیان ببه‌نه‌لای‌ كام ناوه‌ندی یاسایی.