ناڕه‌زایه‌تیی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره‌

206w (1)
به‌ دوای مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “ته‌زه‌ره‌”، سه‌ر به‌ مه‌جمووعه‌ مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی، له‌ ماوه‌ی رۆژانی كۆتایی ساڵی ١٣٩٤، كێشه‌ی خانه‌نشینیی ده‌وری ٤٧ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ چاره‌سه‌ر كرا.
ده‌وری ٤٧ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م واحیده‌ مه‌عده‌نییه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌ له‌ ئۆستانی سێمنان، كه‌ له‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ شموولی خانه‌نشینیی به‌هۆی كاری سه‌خت و زیانباریان ده‌كرد، به‌ڵام به‌ هۆی نه‌ڕژاندنی بڕه‌ پووڵی خانه‌نشینیی ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ لایه‌ن كارفه‌رماوه‌، سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعیی رژیم پێشی به‌ خانه‌نشینیی ئه‌وان ده‌گرت. به‌ دوای مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره‌ له‌به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌ جیاجیا ده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌ ئه‌نجامدا ٤٧ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ خانه‌نشین كران و ده‌وری ٨٠ كه‌سی دیكه‌ش له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی دواییدا ده‌چنه‌ ناو نۆره‌ی خانه‌نشینی یه‌وه‌.