ناڕه‌زایه‌تیی شوفیره‌ تاكسی یه‌كان به‌ بڕینی خزمه‌تگوزارییه‌ بیمه‌ییه‌كان

190w

سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وامی شۆفیره‌ تاكسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌وگرفته‌ بیمه‌ییه‌كان، پشتیوانیی بیمه‌یی ته‌ئمینی ئیجتماعیش له‌ رانه‌نده‌كانی تاكسی ده‌بڕدرێت.
به‌ پێی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، بڕینی بیمه‌ی تاكسییه‌كان له‌ تاران و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران، بووه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیران و گێره‌ و كێشه‌ی چه‌ندین رێكخراوی ده‌وڵه‌تیی و غه‌یره‌ ده‌وڵه‌تییش. شایانی باسه‌ شۆفیره‌ تاكسییه‌كان هێشتا وڵامێكی روونیان سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری بڕانی خزمه‌تگوزارییه‌كان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م كێشمه‌كێشه‌، هه‌تا ئه‌و جێیه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ كه‌ زۆرێك له‌ شۆفیره‌ تاكسییه‌كان له‌ مافی هه‌بوونی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌ ده‌رمانیش بێبه‌ش ماونه‌ته‌وه‌.