ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی شاری مه‌ریوان

437w
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمەڵێك لە كرێكارانی شارەداری مەریوان لەمەڕ پێنەدانی ٣ مانگ له‌ هه‌قده‌سته‌كانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و بۆ ئەم مەبەستە نامەیەكیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی شارەداری ئەمشارە كرد.
کۆمه‌ڵێک له‌ کرێکارانی شاری مه‌ریوان، به‌ ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ شاره‌داریی شاری مه‌ریوان، داوای ڕوونکردنه‌وه‌ له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ پێنه‌دانی هه‌قده‌سته‌كانیان و ده‌ركرانیان ده‌كه‌ن. ژماره‌ی ئه‌م کرێکارانه‌ ‌ ١٥ که‌سه‌ و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ به‌ شێوه‌ی قه‌راردادی له‌ فه‌زای سه‌وزی ئه‌و شارەدا‌ کاریان کردوه‌ و پێشتریش پێشینه‌ی کاریان له‌ شاره‌داریدا ‌بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ره‌زایه‌تیی شیرکەتی به‌رپرس له‌ کاره‌کانیان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵ و منداڵن، له‌ کار ده‌ركراون.