كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاو به ده‌شتی سیستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سازمانی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی به‌لوچستان به‌دوای چه‌ندین مانگ ئێعتڕاز و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و پێرسۆنێلی ته‌رحی ٤٦ هه‌زار هێكتاری گه‌یاندنی ئاو به ده‌شتی سیستان، ته‌نیا نیوه‌ی حه‌قده‌ستی ساڵی ڕابردووی ئه‌م كرێكارانه‌ی په‌رداخت كردووه و له په‌رداخت كردنی ته‌واوی حه‌قده‌سته‌كانیان خۆی بواردووه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: به سه‌رنج دان به بارودۆخی ناله‌باری ئابووریی و گرانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پێداویستییه‌كانی ژیان، ئه‌گه‌ر به خواسته‌كانیان وه‌ڵام نه‌درێته‌وه، ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.