ناڕه‌زایه‌تی‌ له‌دژی وێرانكردنی قه‌لعه‌یه‌كی مێژوویی له‌ جاسك

738
له‌ ماوه‌ی رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و جومعه‌ ١٩ و ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی شاری “جاسك” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی هۆرموزگان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ داڕمانی قه‌لعه‌یه‌كی مێژوویی “كێوی موباره‌ك”، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.قه‌لعه‌ی مێژوویی كێوی موباره‌ك كه‌ زیاتر له‌ ٣ هه‌زار ساڵ پێشینه‌ی هه‌یه‌، له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریایی سپای رژیمه‌وه‌ خه‌ریكه‌ وێڕان ده‌كرێت. ناڕازییان رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌م قه‌لعه‌یه‌ یه‌كێك له‌ بینا به‌نرخ و مێژووییه‌كانی ئۆستانی هۆروزگانه‌، به‌ڵام رژیم به‌ هۆی ساخت و سازه‌ پڕ له‌ قازانجه‌كانی، له‌ حاڵی داڕماندنی ئه‌م قه‌لعه‌ مێژوییه‌یه‌.