كۆنفدراسیونی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كیه‌تی كرێكارانی “ئای. تی. یوو. سی” له نامه‌یه‌كدا روو له خامنه‌یی سه‌باره‌ت به درێژه‌ی ئه‌زیه‌ت و ئازاری هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و سێنفی له ئێران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ئه‌م كۆنفدراسیونه به ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له خراپتر بوونی بارودۆخی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان و مافی ئینسانی له ئێرانی ژێر ده‌سه‌لاتی رژیمی كۆماری ئیسلامی، رایگه‌یاند: “ئێمه گه‌لێك هۆكاری به‌هێزمان هه‌یه به ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بكه‌ین ئه‌م راده سه‌ركوتانه له‌دژی یهكیهتییهكان به مه‌به‌ستی ترساندنی یه‌كیه‌تییه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كانه تا ئه‌وان دوای رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ گروپی ١+٥ ته‌سلیم و پاسیڤ بكه‌ن. یه‌كێك له‌م سه‌ركوتانه مه‌رگی شاهرۆخ زه‌مانی له زیندانی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج بوو.”