ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی دانیش ئاموزان به‌ دانی شه‌هریه‌ له‌ سنه‌

311
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی خوێندكاران سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی شه‌هریه‌ی قورس له‌لایه‌ن ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم له‌ شاری سنه‌ ده‌كات.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌ كه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ئه‌مساڵ له‌ مه‌دره‌سه‌كان ئاموزش و په‌روه‌رش شه‌هریه‌ی كه‌متر له‌ ٥٠ هه‌زار تمه‌ن له‌ بنه‌ماڵه‌كان قه‌بووڵ ناكات. ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ قانونی ئه‌ساسی ئێراندا، خوێندن تا كۆتایی قۆناغی ده‌بیرستان به‌خۆڕاییه‌. دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌كان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه‌كانه‌وه‌ وڵامیان پێدراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ پێوه‌ندیه‌كی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌ و ئه‌م بڕیاره‌ له‌ لایه‌ن ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه‌ ده‌ركراوه‌. شایانی باسه‌ كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوێندكاران‌ له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم له‌ شاری سنه‌، تا ئێستا هیچ وڵامێكی پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.