رۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی رێبه‌ندان زیاتر له ٢٠٠ كه‌س له كرێكارانی قه‌راردادی شیركه‌ته‌كانی سه‌ربه “مسی خاتون ئاباد” بۆ پێنجه‌مین جاری به‌رده‌وام، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی رژیم له شههربابهك كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری شههربابهك كۆبوونه‌وه، رایانگه‌یاند: به‌ڕێوه‌چوونی ئازمونی ئێستخدامی شیركه‌تی مسی ئێران ئه‌منیه‌تی شوغڵییان به شێوه‌یه‌كی جیدی به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌كاته‌وه. كرێكاران خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی ئێستخدامیان به‌دوای راگه‌یاندنی هه‌واڵی به‌ڕێوچوونی ئازمونی ئێستخدامی بۆ راكێشانی كرێكارانی نوێی له لایه‌ن شیركه‌تی مسی ئێرانن. پێویسته بوترێت له مانگی رابردوودا، ئه‌مه پێنجه‌مین جاره كه كرێكارانی شیركه‌تی زه‌وبی مسی خاتون ئاباد له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شههربابهك كۆده‌بنه‌وه