ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی ده‌ستفرۆشانی شاری تاران

396q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆری له‌ ده‌ستفرۆشانی ناوچه‌ی بازاڕی شاری تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ‌كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی شاره‌داری ئه‌م شاره‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستفرۆشان، كوبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
گه‌ڵاڵه‌ی شاره‌داری تاران سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستفرۆشانی بازاڕی گه‌وره‌ی تاران له‌ سه‌عات ٧ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد. مه‌ئمورانی یه‌گانی حه‌فازه‌تی شاره‌داری تاران وێڕای مه‌ئمورانی یه‌گانی ئیمداد پێشیان به‌ كار و كه‌سبی ده‌ستفرۆشانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ گرت. ئه‌م كرده‌وه‌ی شاره‌داری تاران، ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی ده‌ستفرۆشانی لێكه‌وته‌وه‌. شایانی باسه‌ ده‌ستفرۆشان بۆ ئه‌و جێگایه‌ كه‌ تێدا كاری ده‌ستفرۆشی ده‌كه‌ن، ده‌بێ زیاتر له‌ ٣٠ تا ٥٠ هه‌زار تمه‌ن پاره‌ به‌ مه‌ئمورانی شاره‌داری په‌رداخت بكه‌ن.