ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كرێكارانی برێزیل

42y (1)
ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ كرێكارانی برێزیل دوابه‌دوای بانگه‌وازی سه‌ندیكا كرێكاراییه‌كان، له‌ ١٢ شاری سه‌ره‌كی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌سه‌ند كردنی یاسای پیشه‌ تازه‌كان، خوپیشاندانیان وه‌ڕێخست.هه‌ر له‌م نێوانه‌دا خوپێشاندانی كرێكاران و موزدبگیران له‌ شاری “برازیلیا” پێته‌ختی برێزیل، به‌ ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌كانی پولیس به‌ره‌و توندوتیژی كێشرا. له‌ جه‌ریانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ هه‌زاران كرێكار به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م كۆنگره‌ی برێزیل، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌ په‌سه‌ند كردنی یاسای كاری كه‌ به‌ وته‌ی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان له‌دژی مافی كرێكارانه‌، نیشاندا. به‌ پێی یاسای تازه‌، په‌یمانكاران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ قه‌راردادی كورتماوه‌ به‌ بێ هیچ چه‌شنه‌ به‌ڵێنێك له‌گه‌ڵ كرێكاران ئیمزا بكه‌ن.