ناڕه‌زایه‌تی به‌رین له‌ ئۆسترالیا

704
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی جومعه‌ ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هه‌زارانی كه‌سی ناڕازی به‌ وه‌ڕێخستنی خۆپیشاندانی به‌رین له‌ شاری “مێلبۆرن”ی ئۆسترالیا خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی گازه‌ گۆڵخانه‌ییه‌كان بوون.
ناڕازییان له‌م خۆپیشاندانه‌، داوایان له‌ وڵاته‌ جیاجیاكانی جیهان كرد تا هه‌نگاوی كاریگه‌ر بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی گازی گوڵخانه‌یی هه‌ڵبگرن. ئه‌م خۆپیشاندانه‌، له‌ سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وایی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ فه‌رانسه‌ ده‌ستپێبكات، به‌ڕێوه‌چوو. رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ دانیشتنی فه‌رانسه‌دا داوا له‌ ١٩٥ وڵاتی جیهان ده‌كات تا رێگاچاره‌ی خێرا بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی گازه‌ گۆڵخانه‌ییه‌كان بدۆزنه‌وه‌. گازه‌ گۆڵخانه‌ییه‌كان گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. شایانی باسه‌ ئۆسترالیا بانترین سه‌رانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی گۆڵخانه‌یی له‌ جیهانی هه‌یه‌. دوای ئۆسترالیا به‌ ته‌رتیب وڵاتانی كانادا، ئامریكا و عه‌ره‌بستانی سعودی قه‌راریان گرتووه‌.