ناڕه‌زایه‌تی به‌هۆی بازداشتی دوو كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سێنفی موعه‌لیمان

678
كانوونی سێنفی موعه‌لیمانی ئێران دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو هه‌ڵسووڕاوی حقوقی سێنفی موعه‌لیمان، سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تی و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ سێنفییه‌ راگه‌یاندنێكیان بڵاو كرده‌وه‌.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “هه‌ر ده‌نگێك كه‌ كه‌مێك ناكۆكی له‌ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی رژیم پێك بێنێت، مه‌حكوم به‌ مه‌رگ ده‌كرێت. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی موعه‌لیمان، له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌ركوتگه‌ری و ناعه‌داڵه‌تییه‌ك مقاومه‌ت و خۆڕاگری ده‌كات. به‌م پێیه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و زیندانی كردنی موعه‌لیمان و هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م مه‌یدانه‌، ته‌نیا ڕاستگۆیی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ گه‌وره‌یه‌ ئاشكراتر و رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ لایه‌نگره‌كانی زیاتر ده‌كات.”