ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌حكامی ده‌ركراو له‌دژی شاعێران و نووسه‌رانی ئێرانی

327q
زیاتر له‌ ١٦٠ شاعێر، نووسه‌ر و هه‌ڵسووڕاوی فه‌رهه‌نگی به‌ ئه‌حكامی قورسی قه‌زایی ده‌ركراو له‌دژی “مێهدی موسه‌وی و فاتمه‌ ئێختساری” شاعێر و “موسته‌فا عه‌زیزی” نووسه‌ر و فیلمساز، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ئه‌م شاعێر و نووسه‌رانه‌ له‌ به‌یانییه‌كه‌ی خۆیاندا خوازیاری ده‌ركردنی حوكمی به‌رائه‌ت بۆ ئه‌م سێ كه‌سه‌ و كۆتایی هێنانی هه‌رچی خێراتر به‌ سه‌ركوتی نووسه‌ران و هۆنه‌رمه‌ندان له‌ ئێران بوون. ده‌ركردنی حوكمی زیندان و شه‌لاق بۆ دوو شاعێری لاوی ئێرانی به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زایه‌تی ناوه‌نده‌ ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی داكۆكیكاری ئازادی به‌یان بوونه‌ته‌وه‌. مێهدی موسه‌وی و فاتمه‌ ئێختساری دوو شاعێری ئێرانی به‌ تۆمه‌تی وه‌ك “سوكایه‌تی به‌ موقه‌ده‌سات و ته‌بلیغ له‌دژی نیزام”، سه‌رجه‌م به‌ زیاتر له‌ ٢٠ ساڵ زیندان و ٢٠٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق و موسته‌فا عزیزی نووسه‌ر به‌ هه‌شت ساڵ زیندان مه‌حكوم كراون.