ناڕه‌زایه‌تی به‌ بازداشتی توندوتیژانه‌ی منداڵانی فه‌له‌ستینی

145
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له‌ راپۆرتێكدا له‌دژی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی توندوتیژانه‌ی منداڵانی فه‌له‌ستینی له‌ لایه‌ن رژیمی ئێسرائیله‌وه‌، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.چاودێری مافی مرۆڤ له‌ راپۆرتێدا كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ بڵاوی كرده‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌: هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ ماوه‌ی مانگه‌كانی رابروودا له‌ رۆژهه‌ڵاتی “به‌یت المقدس” و لێواری رۆژئاوای داگیركراو، منداڵانی فه‌له‌ستینی كه‌م ته‌مه‌ن له‌وانه‌ منداڵانی ١١ ساڵ ته‌مه‌نیان به‌ شێوه‌گه‌لێكی زۆر وه‌حشیانه‌ و توندووتیژانه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. ئه‌م راپۆرته‌ رایده‌گه‌یه‌نێت هێزه‌كانی ئێسرائیل، له‌ رێگای ترساندنی منداڵان له‌ رێگای خنكاندنه‌وه‌، ئه‌شكه‌نجه‌یان داون، منداڵانیان له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێیان كردووه‌. شایانی باسه‌ هه‌ر ئێستا لانیكه‌م ١٦٤ منداڵی فه‌له‌ستینی له‌ زیندانه‌كانی رژیمی ئێسرائیل به‌ند كراون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، پارلمانی ئێسرائیل یاساییه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به‌ سزادانی ٢٠ ساڵ زیندان بۆ كه‌سانێك كه‌ به‌ره‌و ئۆتۆمومیله‌كان به‌ردیان هاویشتووه‌، په‌سه‌ند كردووه‌. ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ دوابه‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان له‌ “به‌یت المقدس”ی رۆژهه‌ڵات روویداوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →