ناڕه‌زایه‌تی به‌ بازداشتی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ئێران

172q
یه‌كیه‌تی كرێكارانی به‌شی خه‌ده‌ماتی گشتی كانه‌دا یه‌كێك له‌ یه‌كیه‌تییه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ بازداشتی هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری و موعه‌لیمانی ئێران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و مه‌حكومیان كرد.
یه‌كیه‌تی كرێكارانی به‌شی خه‌ده‌ماتی گشتی كانه‌دا وێڕای مه‌حكوم كردنی قه‌تڵی “شاهرۆخ زه‌مانی” له‌ زیندان، هاوپشتی خۆی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران راگه‌یاند. ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌ هه‌روه‌ها به‌ ده‌ركردنی حوكمی ناعادڵانه‌ له‌دژی مه‌حمود ساڵحی و زیندانی كردنی عه‌لی نجاتی، ره‌سول بۆداقی، بێهنام ئیبراهیم زاده‌، ئیسماعیل عه‌بدی، مه‌حمود بهێشتی له‌نگرودی و باقی موعه‌لیمانی خه‌باتكاری دیكه‌، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و موعه‌لیمانی به‌ندكراوه‌.