ره‌ئیسی “كومیته‌ی ئه‌منیه‌ت و به‌رگری مه‌جلیسی عێراق”، به به‌شداری ٣٠ هه‌زار هێزی نیزامی كۆماری ئیسلامی له عێراق ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
ئه‌م به‌رپرسه كورده عێراقیه له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه: “به‌شداری ئێران له عێراق له حاڵی حازردا سه‌رووتر له راوێژكار و كارناسیی نیزامییه و كۆماری ئیسلامی له‌ژێر پۆششی هێزه به‌سیجه شیعه‌كان چوونه نێو شه‌ڕێكی ته‌واو ماناوه.” كۆماری ئیسلامی تا ماوه‌یه‌ك هه‌واڵی ناردنی هێزه نیزامیه‌كانی خۆی بۆ عێراقی ره‌ت ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له مانگه‌كانی رابردوودا و به تووتدتر بوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گروپی ئیسلامگه‌رای داعش، هه‌واڵی به‌شداری هێزه‌كانی له عێراق راگه‌یاند و له‌م به‌شداریه نیزامییه دیفاع ده‌كات.