ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی رژیم له‌ ئێجلاسی رێكخراوی جیهانی كار

593y
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پێشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێران”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان،‌ ئاكسیۆنێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی به‌شداری نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌ ئێجلاسی رێكخراوی جیهانی كار له‌ “ژێنێڤ” به‌ڕێوه‌چوو.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌شداری نوێنه‌رانی رژیم له‌ ئێجلاسی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار له‌ “ژێنێڤ”، به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زایه‌تی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كانی نه‌یار بۆته‌وه‌. به‌ وته‌ی ئه‌وان، هه‌یئه‌تێك كه‌ له‌ تارانه‌وه‌ هاتوون، نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كرێكارانی ئێران نیین. له‌م پێوه‌نده‌دا یه‌كیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێران وێڕای ناردنی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ ژێنێڤ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی كاروباری سه‌ندیكایی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار، ناوبراوی له‌ بارودۆخی راسته‌قینه‌ی كرێكاران له‌ ئێران ئاگادار كرده‌وه‌. نوێنه‌رانی نێردراو هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌ڵاواردنه‌كان، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران، كرێكارانی زیندانی و بارودۆخی كرێكارانێك كه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانیان مانیان گرتووه‌ و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر و یان ئێخراج كراون، زانیاریان بڵاو كرده‌وه‌.