ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕینی داره‌كان له‌ رۆژی جیهانی زه‌وی پاك

197y
هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی زه‌وی پاك، ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتووانی ناوچه‌ی “ئه‌فسه‌ریه‌”ی تاران، به‌ بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌ له‌ شاری تاران ئاكسیونی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.خۆپیشانده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕینی داره‌كانی پاركی “سۆرخه حێسار”ی تاران له‌لایه‌ن شاره‌داری رژیم و به‌ بیانووی دروست كردنی ئوتوبانێك له‌ روبه‌ڕووی ئه‌م پاركه‌، ئاكسیۆنیان وه‌ڕێخست. ئه‌وان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك وه‌كوو، “دار ژیانه‌، ژیان نه‌بڕن، داگیر كردنی زه‌وی له‌ لایه‌ن شاره‌داریه‌وه‌ مه‌حكوومه و مه‌رگ به‌ر قاتڵی داره‌كانی تاران”، له‌دژی بڕینی داره‌كان و زیان پێگه‌یاندنی ژینگه‌، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.