ناڕه‌زایه‌تی به‌ ته‌بعیدی محه‌ممه‌دڕه‌زا پوورشه‌جه‌ری

220q
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ته‌بعیدی محه‌ممه‌دڕه‌زا پوورشه‌جه‌ری نووسه‌ر و وێبلاگ نووسی زیندانی، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ ناوبراو بوو.
“محه‌ممه‌دڕه‌زا پوورشه‌جه‌ری” نووسه‌ر و وێبلاگنووسی ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ كه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام” به‌ پێنج ساڵ زیندان و دوو ساڵ ته‌بعید له‌ شاری ته‌به‌س مه‌حكوم كرابوو، له‌ زیندان ئازاد و ره‌وانه‌ی شوێنی ته‌بعیده‌كه‌ی كرا. چاودێری مافی مرۆڤ پێشتریش له‌ راگه‌یاندنێكدا داوای له‌ كاربه‌ده‌ستانی رژیم كردبوو ده‌ستبه‌جێ “محه‌ممه‌دڕه‌زا پوور شه‌جه‌ری” ئازاد و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمه‌كه‌ی رابگرن. ده‌وترێت ئه‌م وێبلاگنووسه‌ سه‌ره‌ڕای بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی، له‌جیاتی ته‌به‌س بۆ شاری یه‌زد ته‌بعید كراوه‌.