ناڕه‌زایه‌تی به‌ حوكمی زیندان و شه‌لاقی فیلم سازێكی ئێرانی

185q
٤٥ نوێنه‌ری پارله‌مانی ئوروپا له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ حوكمی شه‌ش ساڵ زیندان و ٢٢٣ زه‌ربه‌ شه‌لاق له‌دژی “كه‌یوان كه‌ریمی” فیلمسازی خه‌ڵكی شاری بانه‌، به‌ ناردنی نامه‌یه‌ك روو له‌ حه‌سه‌نی رۆحانی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حوكمه‌ بوون.
له‌ به‌شێك له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه‌: حوكمی ده‌ركراو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی “مه‌نشووری جیهانی مافی مرۆڤ و به‌ڵێنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌” كه‌ زامنی رێزلێنان له‌ ئازادی به‌یان و كه‌رامه‌تی ئینسانین. “كه‌یوان كه‌ریمی” تا ئێستا براوه‌ی خه‌ڵاتی زیاتر له‌ ٤٠ جه‌شنواره‌ی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه‌. ئه‌م فیلم سازه‌ لاوه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ حوكمی ده‌ركراو له‌دژی خۆی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌نیا تاوانی ئه‌و، دروست كردنی فیلمگه‌لێكه‌ كه‌ باس له‌ واقعیه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێران و ره‌نج و ئازاره‌كانی چینی كرێكار و بێبه‌ش ده‌كات.