ناڕه‌زایه‌تی به‌ درێژه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیان له‌ به‌حره‌ین

689
“رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ” له‌ راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌ درێژه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له‌ به‌حره‌ین ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌ رایگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی پادشای به‌حره‌ین سه‌باره‌ت به‌ كۆتایی هێنان به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه‌، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ هه‌روا له‌م وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌. له‌ جه‌ریانی سه‌ركوتی نائارامییه‌كان له‌م وڵاته‌ له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا، تا ئێستا ده‌یان كه‌س كوژران و سه‌دان كه‌سیش بریندار و ژماره‌یه‌كی زۆریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.