ناڕه‌زایه‌تی به‌ درێژه‌ی بازداشت و سه‌ركوتی موعه‌لێمان

830
شورای ناوه‌ندی رێكخراوه‌ سنفییه‌ فه‌رهه‌نگیه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێران له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكی ساڵی نوێ خوێندن، له‌ به‌یانیه‌یه‌كدا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی سنفیی موعه‌لێمان، خوازیاری ئازادی موعه‌لێمانی زیندانی بوو.
شورای ناوه‌ندی رێكخراوه‌ سنفییه‌كانی موعه‌لێمان له‌ به‌یانامه‌كه‌یاندا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی موعه‌لیمانی زیندانی، وڵام دانه‌وه‌ به‌ كێشه‌ و گرفتی فه‌رهه‌نگیان، لابردنی هه‌ڵاوردن و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی مافه‌كانیان و دابین كردنی ئاموزش و په‌روه‌رشی به‌خۆڕایی بۆ دانش ئاموزان بووه‌. كۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگیان هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ داسه‌پاندنی گوشار، هه‌ڕه‌شه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردنی به‌رده‌وام له‌م دواییانه‌دا، پێش به‌ خواسته‌ ره‌وا و عه‌داڵه‌ت خوازه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران ناگرێت.