ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی رۆژنامه‌نووسان له‌ ئێران

426q
زیاتر له‌ ٩٠ رۆژنامه‌نووسی ئێرانی له‌ نامه‌یه‌كدا وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی رۆژنامه‌نووسان له‌ ئێران، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ خرابووه‌ پاڵیان، به‌ “بێ بنه‌ما و بێ ناوه‌رۆك” ناولێبرد.
رۆژنامه‌نووسان له‌ نامه‌كه‌ی خۆیاندا وێڕای پێداگری له‌سه‌ر ئازادی به‌یان و عه‌قیده‌، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی رۆژنامه‌نووسانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بوون. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا ئیتلاعاتی سپای رژیم ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نووسانی به‌ تومه‌تی “نفودی” ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو. له‌ هه‌مان حاڵدا دادستانی گشتی رژیم ئه‌م هه‌واڵنێرانه‌ی وه‌ك “شه‌به‌كه‌یه‌كی نفوزی له‌ راگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان” ناولێبردووه‌.