ناڕه‌زایه‌تی به‌ دیاریكردنی لانیكه‌م حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ ئه‌ندۆنێزی

555
به ‌پێی راپۆرته‌كان، “یه‌كیه‌تی كرێكارانی ئه‌ندۆنێزی” له‌دژی دیاریكردنی لانیكه‌م حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ده‌وڵه‌تی ئه‌ندۆنێزی رێكه‌وتی ١٥ی ئۆكتۆبر، لانیكه‌م حه‌قده‌ستی نوێی كرێكارانی راگه‌یاند. له‌ ره‌وتی دیاری كردنی لانیكه‌م حه‌قده‌ستی نوێ، یه‌كیه‌تیه‌كان و رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان هیچ رۆڵێكیان نه‌بووه‌ و ده‌وڵه‌ت به‌بێ ئه‌نجامدانی وتووێژی پێویست له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكاران، یه‌ك لایه‌نه‌، حه‌قده‌ستی نوێی دابین كردووه‌. به‌م پێیه‌ یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كانی ئه‌ندۆنێزی له‌دژی ئه‌م چاكسازییه‌ یه‌ك لایه‌نه‌ی ده‌وڵه‌ت، كه‌مپینی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.