ناڕه‌زایه‌تی به‌ سانسیور و گوشار له‌دژی راگه‌یاندنه‌كانی توركیه‌

553
نوێنه‌رانی چاوێری نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاندنه‌كان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی ئازادی چاپه‌مه‌نی له‌ توركیه‌، بارودۆخی ئێستا بۆ هه‌واڵنێران و رۆژنامه‌نووسانی ئه‌م وڵاته‌یان به‌ “بارودۆخێكی به‌په‌له‌” ناولێبردووه‌.
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی له‌ توركیه‌، هه‌شت رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ پێ ده‌ڵێن “سه‌فه‌ری به‌په‌له‌ بۆ ئازادی چاپه‌مه‌نی”، به‌ره‌و توركیه‌ وه‌ڕێكه‌وتوون. ئه‌م ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ له‌دژی راگه‌یاندنه‌كان و دادگایی كردنی رۆژنامه‌نووسان و هه‌واڵنێران به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه‌.