ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌ركوتی رۆژ له‌دوای رۆژی كرێكاران له‌ ئێران

241q
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی مانگی ره‌زبه‌ر، كۆنفێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا به‌ سه‌ركوتی به‌رینی كرێكاران و ناڕه‌زایه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان له‌ ئێران له‌لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
“شارۆن بارۆ” به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ كرێكارییه‌ رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی به‌ بیانووی “ته‌بلیع له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی”، كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری سه‌ركوت ده‌كه‌ن. كۆنفێدراسیونی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “عه‌لی نجاتی” ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و حوكمی ده‌ركراو له‌دژی “مه‌حمود ساڵحی” مه‌حكوم كرد.