فێدراسیۆنی نیۆنه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵگای مافی مرۆڤ و رێكخراوی كۆچبه‌ران، بڕیاری شورای یه‌كیه‌تی ئوروپای سه‌باره‌ت به توندكردنه‌وه‌ی رێوشوێنی ئه‌منیه‌تی له خاڵه سنوره‌كانی ئوروپا له به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی مه‌حكوم كرد و ئه‌م بڕیاره‌ی به جێگای شه‌رمه‌زاری بۆ ئوروپا ناولێبرد.ئه‌م فێدراسیونه داوای له ده‌وڵه‌ته‌كانی ئوروپایی كردووه تا به سیاسه‌ته‌كانی “شه‌رم ئاوه‌ری” خۆیان له به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران و په‌ناخوازان كۆتایی بێنن. شایانی باسه، وڵاتانی ئوروپایی بڕیاریان داوه، بودجه‌ی عه‌مه‌لیاتێكی تایبه‌ت بۆ پێشگیری له هاتنی كۆچبه‌ران، ٣ به‌رابه‌ر بكه‌ن. ده‌وترێت كه مه‌ئمورییه‌تی ئه‌م عه‌مه‌لیاته، رزگار كردنی ئینسانه‌كان نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا بۆ پێشگیری له هاتنی كۆچبه‌رانه بۆ نێو یه‌كیه‌تی ئوروپا.