ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌تی په‌نابه‌ریه‌تی هۆله‌ند له‌به‌رامبه‌ر منداڵان

674رێكخراو و ناوه‌نده‌كانی هۆله‌ند به‌ ده‌ركردنی به‌یانییه‌یه‌ك، به‌ ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندیان راگه‌یاند كه‌ ده‌بێ مافی منداڵانی په‌ناخواز به‌ پێی په‌سه‌ندكراوه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ره‌چاو بكات.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا كه‌ رۆژی جومعه‌ ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مافی منداڵ له‌ لایه‌ن سازمانه‌كانی وه‌ك “یونیسێف و سه‌ندیكای ئاموزشی گشتی” ئیمزا كراوه‌، هاتووه‌: “له‌ حاڵی حازردا زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار منداڵ له‌ وڵاتانی وه‌ك سوریه‌، عێراق و ئێریتره‌ له‌ كه‌مپه‌كانی په‌ناخوازانی هۆله‌ند ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه‌ به‌رده‌وام له‌م كه‌مپه‌وه‌ بۆ كه‌مپێكی دیكه‌ ده‌گواسترێنه‌وه‌. به‌م بۆنه‌وه‌ ناتوانن بڕۆنه‌ مه‌دره‌سه‌ و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا پێوه‌ندی به‌رقه‌رار بكه‌ن. بارودۆخی منداڵان زۆر خراپه‌ و ته‌نانه‌ت ئیمكانی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ ده‌وا و ده‌رمانیان نییه‌. گروه كاری منداڵان له‌ ئورودوگای په‌نابه‌ریه‌تی زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م منداڵه‌‌ خه‌سارپێگه‌یشتووانه‌ قوربانی سیاسه‌ته‌ په‌نابه‌ریه‌تییه‌كانی ئێمه‌ن