رێكخراو و ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییەکان له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌تی دژهپهناخوازی دەوڵەتی مه‌جارستان، داوایان له ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته كردووه تا پرووپاگه‌نده و سیاسه‌تی پەرەپێدانی دووبه‌ره‌كی له ناو په‌ناخوازاندا كۆتایی پێبینێت.
ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییەکان سه‌باره‌ت به پرووپاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌تی راستگه‌رای مه‌جارستان لەسەر پێوه‌ندیدانی په‌ناخوازان به ترۆریسمهوه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به پێی راپۆرتی ئه‌م رێكخراوانه، له دژی په‌ناخوازان به شێوه‌ی بەردەوام له ڕادیو و تهلەویزیونی مهجارستانەوە پەیام بڵاو ده‌بێته‌وه. ده‌وڵه‌تی مه‌جارستان هاۆینی ساڵی رابردوو بۆ پێش‌گرتن له هاتنی په‌ناخوازان و كۆچبه‌ران سیمی خارداری له سنووره‌كانی باشووری ئه‌م وڵاته داناوه و له‌و كاتەشەوه كوچبهری كه‌متر ده‌چنه ئه‌م وڵاته‌وه.