ناڕه‌زایه‌تی به‌ شه‌پۆلی بازداشته‌كان له‌ مێسر

65
رێكخراوه‌كانی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ شه‌پۆلی بازداشته‌كانی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی هه‌ڵسوووڕاوانی مێسری له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوودا كه‌ زۆربه‌یان ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌كانی “لائیك و چه‌پگه‌را”ن، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، له‌ مانگی ئاڤریله‌وه‌ تا ئێستا ١٦٣ هه‌ڵسووڕاو له‌ وڵاتی مێسر بێسه‌ر و شوێن كراون كه‌ له‌ چاره‌نووسی ٦٦ كه‌سیان زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. له‌ ماوی ١٠ رۆژی رابردوودایشدا، ٢٣ هه‌ڵسووڕاو بێسه‌ر و شوێن بوون. شایانی باسه‌، ئه‌م بازداشتانه‌ له‌ حاڵێكدا دێته‌ ئاراوه ‌كه‌ به‌رپرسانی مێسری كه‌ له ‌لایه‌ن “عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی”، سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئه‌م وڵاته‌ دانراون، نه‌یارانی خۆیان به‌ شێوه‌یه‌كی بێڕحمانه‌، سه‌ركوت ده‌كه‌ن.