ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ بۆمبی خۆشه‌یی له‌ یه‌مه‌ن

304
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌رمانان، رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له‌ راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ بۆمبی خۆشه‌یی له‌ یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ریی عه‌ره‌به‌ستانی سعودی هوشداری دا.
به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، له‌ نێوان مانگه‌كانی ئاوریل و ژوئیه‌ له‌جه‌ریانی هێرش بۆ سه‌ر ئۆستانی “حێجه‌” له‌ باكووری رۆژئاوای یه‌مه‌ن لانیكه‌م حه‌وت جار له‌ بۆمبی خۆشه‌یی كه‌ڵك وه‌رگیراوه‌. گروپه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به‌ پیشڵ كردنی ماف و یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و كوشتاری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، به‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ریی عه‌ره‌بستان و گروپه‌كانی چه‌كدار له‌ یه‌مه‌ن هوشداریان داوه‌. شایانی باسه‌ شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ نزیكه‌ی شه‌ش مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌ تا ئێستا، لانیكه‌م ٤ هه‌زار و ٥٠٠ كوژراوی لێكه‌وتۆته‌وه‌.