رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی سپتامبر، به پێی بانگه‌وازی ژماره‌یه‌ك له ناوه‌ند و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ له ئێران، خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی له مه‌یدانی “باستیل”ی پاریس له ناڕه‌زایه‌تی به مه‌رگی شاهرۆخ زه‌مانی به‌رێوه‌چوو.ئه‌م خۆپیشاندانه دوو سه‌عاته به بانگه‌وازی “ئه‌نجومه‌نی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی له ئێران، هاوپشتی سوسیالیستی له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئێران، یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پێشتوانی له كرێكارانی ئێران و ژماریه‌ك له كورده‌كانی دانیشتووی فه‌رانسه ــ پاریس”، له مه‌یدانی باستیل به‌ڕێوه‌چوو. له‌م مه‌راسمه ژماره‌یه‌كی زۆر راگه‌یاندن كه به‌م بۆنه‌وه ئاماده كرابوو، له نێوان خه‌ڵكدا دابه‌ش كرا. خۆپیشانده‌ران به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك له‌وانه “كرێكاری زیندانی، زیندانی سیاسی، خوێندكاری زیندانی و موعه‌لیمی زیندانی ده‌بێ ئازاد بكرێن، كۆتایی به ره‌وتی ئێعدامه‌كان و مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران”، به مه‌رگی شاهرۆخ زه‌مانی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.