ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵاواردنی جنسییه‌تی له‌ ئازموونی ئیستخدامی ئه‌مساڵ

91y
ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مافی ژنان له‌ راگه‌یاندنێكدا، له‌دژی هه‌ڵاواردنی جنسییه‌تی به‌ربڵاو له‌ یه‌كه‌مین ئازموونی ئیستخدامی فه‌راگیری ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
له‌م به‌یانییه‌یه‌دا كه‌ له‌ لایه‌ن نزیكه‌ی ٩٠٠ كه‌سه‌وه‌ ئیمزا كراوه‌، هه‌ڵاواردن له‌ ئیستخدامی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی، نمونه‌یه‌ك له‌ ره‌وتی ناعادڵانه‌ی ئیشتغاڵزایی بۆ ژنانیان ناولێبردووه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ كه،‌ گه‌ڵاڵه‌گه‌لێك وه‌ك چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی مانگه‌كانی موره‌خه‌سی زایمان به‌ بێ پێكهێنانی ئه‌منییه‌تی شوغڵی، دووركاری و له‌ پێشه‌وه‌ دانانی پیاوانی خێزاندار بۆ كاره‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان، نیشانه‌ی لابردنی به‌ره‌به‌ره‌ی ژنان له‌ بازاڕی كاره‌. وه‌زیری ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیمیش دانی به‌وه‌ داناوه‌ كه‌: “رێژه‌ی بێكاری ژنان دوو به‌رابه‌ری پیاوانه‌.”