ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵاواردن له‌ ئا‌زموونی ئێستخدامی ئاموزش و په‌روه‌رش

436
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “فارس”، ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووانی دانیشگا و موعه‌لیمانی ئێران له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ هه‌ڵاواردنی به‌رچاو له‌ نێوان ئێستخدامی ژنان و پیاوان له‌ ئازموونی ئێستخدامی ئاموزش و په‌ره‌وه‌رش ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.ئازموونی ئێستخدامی ئاموزش و په‌روه‌رش ٢٧ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ ٣ هه‌زار و ٧٠٣ هێزێك كه‌ بڕیاره‌ له‌م ئه‌زموونه‌دا به‌شداری بكه‌ن، ٣ هه‌زار و ٧٣ كه‌سیان پیاون و ٦٣٠ كه‌سیشیان ژنن. پێشتر وه‌زیری ئاموزش و په‌ره‌وه‌رشی رژیم وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌شداری به‌رینی ژنان له به‌شداری كردنیان له‌ كاری ئاموزشی، رایگه‌یاندبوو: به‌نیازه‌ به‌ دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌ پیاوان، هاوسه‌نگی رێژه‌ی هێزی ئینسانی ژن و پیاو بگۆڕێت.