ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی مه‌جارستان له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان

496
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا به‌ هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان، ره‌خنه‌ی له‌ ده‌وڵه‌تی مه‌جارستان گرت.
ئه‌م رێكخراوه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌وڵه‌تی مه‌جارستان له‌گه‌ڵ په‌ناخوازانی به‌ “پێشێل كردنی ئوسولی حاكمیه‌تی قانون و مافی مرۆڤ” له‌م وڵاته‌ ناولێبرد و خوازیاری راگیرانی ده‌ستبه‌جێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌ناخوازان به‌ره‌و مه‌جارستان بووه‌ و داوای له‌ یه‌كیه‌تی ئوروپا كردووه‌ تا گوشاری زیاتر بخاته‌ سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام.