ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی نامرۆڤانه‌ له‌گه‌ڵ ئاتێنا فه‌رقه‌دانی

18q
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی” ئاتێنا فه‌رقه‌دانی” به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێوین، وه‌كوو ئه‌شكه‌نجه‌ و توندوتیژی له‌دژی ژنان ناوی لێبرد.
به‌ پێی راپۆرتی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ به‌ ئێجبار تێستی “په‌رده‌ی كچێنی و بارداری” گیرا. هه‌فته‌ی رابردوو ئاتێنا فه‌رقه‌دانی و پارێزه‌ركه‌ی محه‌ممه‌د موقیمی له‌ دادگایه‌كی غه‌یره‌ عه‌له‌نیدا له‌ تاران به‌ هۆی ده‌ست دانه‌ ده‌ستی یه‌ك، تۆمه‌تی “پێوه‌ندی نامه‌شروع و كرده‌وه‌ی پێچه‌وانه‌وه‌ی عفه‌ت”یان درایه‌ پاڵ و دادگایی كران. ئاتێنا فه‌رقه‌دانی كاریكاتۆریست و هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی به‌ تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه‌ و هه‌وڵی نهێنی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی، چالاكی ته‌بلیغی له‌دژی نیزامی و سوكایه‌تی به‌ رێبه‌ری، سه‌رۆك كۆمار و نوێنه‌رانی مه‌جلیس”، به‌ ١٢ ساڵ و ٩ مانگ زیندان مه‌حكوم كراوه‌.