ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی مافی بیمه‌ی ته‌ڵایی فه‌رهه‌نگیان

118y
به‌ وته‌ی هه‌ڵسووڕاوێكی سینفی موعه‌لیمان، په‌ره‌سه‌ندنی ٢٠٠ له‌سه‌دی مافی بیمه‌ی ته‌ڵایی فه‌رهه‌نگیان، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانه‌.ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ گۆڕینی ساختاری بیمه‌ی ته‌ڵایی، مافی بیمه‌ی فه‌رهه‌نگیانی تا ٢٠٠ له‌سه‌د گران كردووه‌، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م دواییانه‌ی فه‌رهه‌نگیان و موعه‌لیمانی وڵات، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخ و دابه‌زینی كه‌یفیه‌تی خه‌ده‌ماتی بیمه‌ی ته‌ڵاییه‌. به‌ وته‌ی ناوبراو، بیمه‌ی ته‌ڵایی ئیعتباری نه‌ماوه‌، چونكه‌ بۆ نمونه‌ پوششی هه‌زینه‌گه‌لێكی وه‌كوو ده‌ندان پزیشكی و نه‌خۆشیه‌كانی چاو، له‌ لیستی خه‌ده‌ماتی بیمه‌ی ته‌ڵایی لابراوه‌ و ناوه‌ندگه‌لێكیش كه‌ له‌ژێر پوششی ئه‌م بیمه‌یه‌دان، كه‌م بوونه‌ته‌وه‌.