به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی جومعه ٢٤ی مانگی رێبه‌ندان، هه‌زاران كه‌س له شاره جیاجیاكانی توركیه له ناره‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌علیماتی ئایینی له به‌رنامه‌كانی ده‌رسی، رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌رێخست.
ناڕازییان له‌م رێپێوانه‌دا، به هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك خوازیاری جێگیر بوونی نیزامی ئاموزشی زانستی له جیاتی نیزامی ئاموزشی غه‌یره دینی بوون. هه‌روه‌ها سه‌دان خوێندكار و موعه‌لیم له ناره‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌علیماتی دینی له به‌رنامه‌كانی ده‌رسی وڵات له رۆشتن بۆسه‌ر كلاسه ده‌رسه‌كان خۆیان بوارد. ئه‌مه لهحالێكدایه كه له “ئێزمیر”، هێزه‌كانی پۆلیس به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ماشێنی ئاوپاش ده‌ستیان كرد به بڵاوه پێكردن به ناڕازییان. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ١٠ كه‌سیش له شاره جیاجیاكان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان، قه‌ده‌غه كردنی یاسای كه‌ڵك وه‌رگرتن له رووسه‌ری له مه‌دره‌سه‌كان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ژماره‌ی مه‌دره‌سه ئایینییه‌كان و كلاسه‌كانی مه‌زهه‌بی بردهسهرهوه.